هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا بەردەوام بوو لە تۆمارکردنی مێژوو و سەرکەوتنێکی گه‌وره‌ بەسەر سعودیە بە ئەنجامی ٤-٠، بەمەش ژمارەی پێوانەیی جیهانی یەکسانکردەوە بۆ درێژترین یاریی بێ دۆڕان لە یارییە فەرمییەکان.
بەم سەرکەوتنە، «لارۆخا» ڕیزبەندی نەدۆڕانی خۆی بۆ 33 یاریی فەرمی لەسەریەک درێژکردەوە، ئەمەش هاوتای ئەو ژمارە پێوانەییە مێژووییە بوو کە هەڵبژاردەی بەرازیل لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 1998 تۆماریکردبوو.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ئاستێکی بەهێزی بەرامبەر سعودیە پێشکەش کرد و پێگەی خۆی وەک یەکێک لە پاڵێوراوانی پێشەنگ بۆ ناسناوی مۆندیالی 2026 پشتڕاست کردەوە.