خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- پڕۆژەی ڕێگه‌ی دووسایدی هەولێر-کۆیە بەیەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی کوردستان دەژمێردرێت و گەورەترین پڕۆژەی ڕێگه‌وبانە لەسەر ئاستی کوردستان وسەرەتای کارکردن لەو پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١وئەوکات چەند قۆناغێک لەو پڕۆژەیە جێبەجێکراو لەبەرقەیرانی دارایی و شەڕی نەگریسی داعش پڕۆژەکە لەکار وەستا ئەوەبوو لەڕۆژی ١٠/١٠ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی بۆ دانراوکارکردن لە پڕۆژەکە بەگوڕوتین و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی بەئەزموون و شارەزا بە دیزایزاینێکی مۆدێرن و شارستانی لە ڕۆژی٦/١/٢٠٢٥ دەستی بە کارکردن کردەوە دیارە ئەمجارەیان پڕۆژەکە بە باشترین و بە ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئامێری جۆراوجۆری ڕێگاوبان بە شێوازێکی باشترو خێراتر دەستی بەکارکردن کردەوەو دانیشتووانی شاری کۆیەی بەختەوەرکرد.

ڕێگای کۆنی هەولێر-کۆیە بەڕێگای مەرگ ناسرابوو لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگایە یەک سایدەو جەنجاڵیەکی زۆری هاموشۆی ئوتومبێل و بەتایبەتی ئوتومبێلی بارهەڵگری لەسەر هەیە و بەهۆی ئەو ڕێگا یەک سایدەوە چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی تیاڕوویداو ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لەو ڕێگایە بوونە قوربانی و هاووڵاتیان خوازیارن ئەو پڕۆژەیە لە زووترین کاتدا تەواوبکرێت و بەڕوویاندا بکرێتەوە ئەوەی هاووڵاتیانی زۆر دڵخۆشکردووە بینینی ئەو ژمارەزۆرەی ئامێرانەیە کە لە پڕۆژەکەدا کاردەکەن بۆئەوەی وردەکاری شێوازی کارکردن لەو پڕۆژەیەدا بزانین وەک ڕۆژنامەی خەبات سەردانی مەیدانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- کۆیەمان کرد تا لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارکردن لە پڕۆژەکەدا ئاشنا بین.

ئەندازیار خەتاب قادر دروێش بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر بەخەباتی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر-کۆیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەولێر سەرپەرشتی دیزایینەکەی کراوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەولێر سەرپەرشتی دروستکردنی دەکرێت ولەڕۆژی ٣/٤/٢٠١١ تاوەکو ڕۆژی ١١/٢/٢٠١٤بە پێنج قۆناغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەو هەرقۆناغێکیش بەڕێژەی جیاواز کاری تێدا ئەنجامدراوەولەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای خۆماڵی و بیانی ولە ڕابردووش نەتوانراوە پڕۆژەکە یاخود هیچ قۆناغێکی تەواوبکرێت ئەویش لەبەر قەیرانی دارایی وشەڕی داعش نەتوانراوە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکان دابین بکرێت ئەو قەیرانی داراییە وایکرد کە تەواوکردنی پڕۆژەکە ببێتە خەون و پڕۆژەکە بوەستێ و هەرئەوقەیرانی داراییە بووە هۆکاری وەستانی هەموو پڕۆژەکان ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەو خەونە بووبەڕاستی و لە مەڕاسیمێکی شایستەدا لە ڕۆژی ١٠/١٠/٢٠٢٤ لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر-کۆیە بەدرێژی ٣٧کیلۆ مەتر دانرا بەگوژمەی ٥٦٠ ملیاردینار و لەماوەی ١٢٧٥ڕۆژ تەواو دەکرێت وکە یەکەم و دووەم قۆناغی پێشوو لەخۆ دەگرێت ئەویش بە مواسەفاتێکی بەرزتر لە هی پێشووتروجۆری ڕێگه‌کە لە شادەمارەوە بۆ دوو ئاڕاستەو دوو ڕاڕەو بۆ هەر ئاڕاستەیەک کرا بە ڕێگای خێرا دوو ئاڕاستەو سێ ڕاڕەو بۆ هەر ئاڕاستەیەک لەگەڵ قیرتاو کردنی تەنیشتە شانەکانیش هەروەها دروستکردنی پردێک بەدرێژی ٢٥٠ مەترو ١٠ دانە یەکتربڕی ئاستی جیاوازو شوێنی پەڕینەوەی ئاژەڵ و وەستانی ئوتومبێل و وێستگەی کێشی بارهەڵگرەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکەش ڕۆژی ٨/١٢/٢٠٢٤ گرێبەستێک لەنێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتە جێکردن و کۆمپانیای ئاوزان کە کۆمپانیایەکی خۆماڵیە واژۆ کراو بەدەستی خۆماڵی کارەکانی پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێت.

دواترهەرلەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئەندازیار خەتاب قادر دەروێش بەڕێوەبەری ڕێگه‌وبانی هەولێر پێی ڕاگەیاندین: لەبەر ئەوەی ئەم دووقۆناغەی پێشووتر نەدەگەیشت بە ناو شاری کۆیە دیسانەوە لەسەربڕیاری ڕێزدار سەرۆکی حكوومەتی هه‌رێمی کوردستان لە ٢٥/١١/٢٠٢٥ قۆناغی سێیەمیش تا کیلۆمەتری ٤٥ و ڕێگای دووسایدی قەزای کۆیە بە درێژایی ٣.٤٨٨ کیلۆمەتر و سپاردرا بە کۆمپانیای ئاوزان و بەگوژمەی ١١٧.٣٥٧.٥٩٥.٠٠٠ دینارو بەماوەی٧٣٠ ڕۆژ.

وە لە ئێستادا کارەکانی دووبارە دیزاینکردنەوە ئەنجام دەدرێت لەلایەن کۆمپانیای جێ بەجێکار و لە ماوەێکی نزیکدا لەم بەشەش دەست بەکارکردن دەکرێت لە پێگەی پڕۆژەکە. شایانی باسە ئەو پڕۆژەیە بریتیە لە ڕێگای سەرەکی نێوان هەردوو شاری هەولێروسلێمانی و خزمەتێکی بەرچاوی ژمارەیەک شارۆچکەو شارەدێ و گوندەکانی ئەو دووشارە دەکات لەبوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشت و گوزارو وەبەرهێنان جگەلەوش ڕووداوەکانی هاتوچۆو جەنجاڵی ڕێگاکەش کەم دەکاتەوەو هەروەها دووری ڕێگاکە و ماوەی گەیشتنیش بە شێوەێکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

دواتر هەر سەبارەت بەو پڕۆژەیە ئەندازیار محەمەد خالید بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بەخەباتی ڕاگەیاند: لەڕۆژی ٦/١/٢٠٢٥دەستمان بەکارەکان کرد لە پڕۆژەکەو ماوەی پڕۆژەکە بریتییە لە ١٢٧٥ڕۆژو لە مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٨کۆتایی بە پڕۆژەکە دێت وکۆمپانیاش بەڵێنی داوە بەرلەوادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکات واتا بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ پڕۆژەکە تەواو بکات دیارە لەو پڕۆژەیەدا چەندین گیروگرفتمان بۆ دروست بوو لەبەرئەوەی کارەکانی پڕۆژەکە قورس بوو بەشێکی هەرە زۆری کەندو دۆڵ و شاخ بوو لەهەندێ شوێن کەندی زۆر گەورە هەبوو قوڵاییەکەی دەگەیشتە ٢٥ مەتربگرە زیاتریش پڕ کردنەوەی پێویست بووە وبڕینی زۆرمان هەبووە هەتا ئەو چەند ڕۆژانەی دوایی نزیکەی سێ ملیۆن مەتر بڕینمان هەبووەو سێ ملیۆن مەتر پڕ کردنەوەمان هەبووە باوەڕ ناکەم لە هیچ پڕۆژەیەک ئەوژمارە زۆرەی بڕین و پڕکردنەوە هەبووبێت پڕۆژەیەکی زۆر گەورەیەوتاکە پڕۆژەیە کە زۆرترین کەندو پڕکردنەوەو بڕینی تیا بێت سوپاس بۆخودا بەهەوڵ و کۆششی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانی هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەولێر کێشەکانمان بۆ چارەسەردەکەن و هاوکاری تەواومان دەکەن.

لەڕووی ئامێرەوە هەندێ ڕۆژ هەیە نزیکەی ٥٧٠ ئامێرمان هەبووەو کاری کردووەو هەندێ ڕۆژیش زیاتر لە ٦٠٠ ئامێر لە پڕۆژەکەدا کاری کردووەو زۆر جار هەبووە لە پشووەکانیش کارمان کردووەوزۆربەی ڕۆژەکان زیاتر لە دە کاتژمێر کارمان کردووە ئەگەر وەرزی زستان و باران بارین نەبوایە کاری زیاترمان لە پڕۆژەکەدا دەکردو نزیکەی ٥مانگ لەبەر باران بارین کارمان نەکردووەوخۆڵکاری لەپڕۆژەکەدا نەکراوە بەڵام کاری کۆنکریتمان کردووە کێشەیەکی دیکەیشمان بۆ دروست بوو لەبەر ئەوەی کانیەکان تەقیون واتا لەهەندێ شوێن ئاوی کانیاوەکان کێشەی بۆ دروست کردین و خەریکە کێشەی ئەو شوێنانە چارەسەر دەکەین بە شێوازی ئەندازەیی ئەویش بەکاری فلتەر چارەسەر دەکەین و وادەکەین ئەو ئاوەی کە دێت تێپەڕ دەبێت و دەچێتە جۆگەی تەنیشتی وچارەسەرمان بۆی هەیەو پڕۆژەکە لە دووبەش پێک دێت بەشی یەکەم و بەشی دووەم و کردومانە بە یەک پاکێج کە ٣٧ کیلۆ مەترە لەو ڕێژەیەش نزیکەی لە سەدا سی پڕۆژەکەمان تەواو کردووەئەویش بەو شێوەیەیە نزیکەی لە سەدا هەشتای ئاوبەرە کۆنکریتیەکانمان تەواو کردووە لەپردو بەرزە پردەکانیش ١١ پردو بەرزە پردەکانیش خەریکی ٦ پردینەو لە ئاییندەیەکی نزیکدا هەر شەشیان تەواو دەکەین و ٥ پردەکانی دیکەیش وردە وردە تەواویان دەکەین و دیزایینیەکانیان لە کۆمپانیا تەواو دەبن هەرلەو پڕۆژەیەدا پردێکمان هەیەو نزیکەی ٣٠ مەتر بەرز دەبێت و ٢٥٠ مەتر درێژە و لەکاری دیزایین تەواو بووە خەریکین لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی دەست بەکارەکانی ئەو بەرزەپردە بکەین و لەوانەیە لە مانگی داهاتوو دەست بەکارەکانی ئەو بەرزە پردە بکەین و کۆمپانیایەکی بەئەزموونە لەو بوارەو ستافی خۆشمان کاریان لەگەڵدا دەکەن بۆئەوەی شارەزایی زیاتر لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بیانییە پەیدا بکەن ئەو کۆمپانیایە شارەزاییەکی تەواوی لەو جۆرە پردانە هەیەو هاوشێوەی ئەو جۆرە کارانەی کردووە دیارە ئەو پردەی کە دەکرێت بۆیەکەم جارە ئەو جۆرە پردانە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەکرێت و پردێکی تێکەڵاوە کۆمپۆزیتەوبە ئاسن وکۆنکریت دروست دەکرێت و شاکارێکی هونەری ڕێگاوبانە و لەئێستاشدا ڕێژەی کارکردن لە پڕۆژەکە قۆناغی باشی لە رووی تێکەڵە ڕێژی بڕیوە لەبەر ئەوەی درێژی ڕێگاکە ٣٧ کیلۆمەترەو کاری تێکەڵە ڕێژی لە ئێستادا دەگاتە ١٧تا١٨ کیلۆ مەترو لەهەندێ شوێن جێ جێ کاری تێدا ماوەو کارکردن تیایدا درێژەی هەیەولە کیلۆ مەتری ٢٢تا ٢٥یش کاری تێکەڵە مان تەواوکردووەوسەبارەت بە کاری قیرتاوکردن زیاترلە ٨کیلۆ مەتر کاری قیرتاوکردنمان کردووە وەکو چینی ستابلایزەر لەیەک سایدو لەسایدەکەی دیکەش لەبەر ئامێرەکان و هاتوچۆکردنیان کارکردن لەوسایدە بەردەوامەو هەرکە سایدی یەکەم تەواو بوو ئینجا دەست دەکەین بە قیرتاوکردن لە سایدەکەی دیکە و کارکردن لەو پڕۆژەیە ئاسان نیە لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگایە کەندو دۆڵ و شاخی زۆر بوو چەندین کێشەمان هاتە پێش و هەوڵماندا بەسەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بین لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە لەو پڕۆژەیەدا زۆرترین ئامێر بەکاردێت پارساڵ نزیکەی ٨٠٠ ئامێرمان هەبوو بەڵام ئێستا ٦٠٠ تا ٦٥٠ ئامێر لە پڕۆژەکەدا کار دەکات بۆلەمەو دوا کارەکانمان خێراتر دەبێت.

هەر دەربارەی ئەو پڕۆژەیە ئەندازیار محەمەد خالید بەڕێوەبەری. سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕوونیکردەوە: ئەوەی کە گرنگە لەو پڕۆژەیە گرنگیدانە بە هاووڵاتیانی گوندنشین و لەدیزاینی ئەم قۆناغەدا بە دیزاینی تازەو شارستانی کار لەو پڕۆژەیەدا دەکرێ و گۆڕانکاری گەورە لە پڕۆژەکەدا کراوە لە ڕووی کارکردنەوە بەزانستێکی تازەوە لەدیزاینی نوێدا توانراوە خزمەتی هاووڵاتیانی گوندنشین بکەین بەتایبەتی ئەو گوندانەی دەکەونە سەر ئەو ڕێگایە وابکەین بەئاسانی سوود لەو ڕێگایە وەربگرن و کێشەیان بۆ دروست نەبێت بەوپڕۆژەیە گوندنشینانی سەر ئەو ڕێگایە دەتوانن بەئاسانی هامو شۆ بکەن بەبێ ئەوەی کە کێشەیان بۆ دروست ببێت هەروەها ئەو گوندنشینانەی کە مەڕو ماڵاتیان هەیە بەئاسانی بتوانن هاموشۆبکەن.

دواتر هەردەربارەی ئەو پڕۆژەیە بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە رووونیکردەوە: سەرەتا درێژی پڕۆژەکە کە رەزامەندی بۆ درا ٣٧ کیلۆ مەتر بوو، بڕی بودجەی دیاریکراوی پڕۆژەکە بریتی بوو لە ٥٦٠ ملیار دینارو بەو٣٧کیلۆمەترە پڕۆژەکە نەدەگەیشتە سەر ڕێگای کۆیەو هەشت کیلۆ مەتر دەمایەوە تا بگاتە سەر ڕێگای کۆیەو بە بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بۆ زیادکردنی هەشت کیلۆ مەتری دیکە. تەواو کردنی ئەو ڕێگایە ولەبەشی دووەم کە لە٢٠کیلۆمەترەوە دەستی پێدەکرد هەندێ کەس دەیانگووت لەوبەشە ئیش نەکراوە ئەوەی کە پێویستە لە ئێستادا باسی لێوە بکەم کارلە کیلۆ مەتری ٢٨و ٢٩ و ٣٠ دەکەین و لەکار نەوەستاوین ولە ٣٧ کیلۆمەترەکەش خەریکە دەگەینە هەموو شوێنەکان و رێگا تازەکە ئەگەر تەواو بێت دووری ڕێگاکە زۆر کەم دەبێتەوەو بە ٢٧ خولەک تا ٣٠ خولەک هاووڵاتیان دەگەنە شاری کۆیەوبۆ شاری هەولێریش بەهەمان شێوە.

زۆر بە وردی کار لە پڕۆژەکە دادەکرێت و ڕێگاکە دووسایدەو هەر سایدێک سێ لینەو لینەکانیش هەمووی بە ستانداردی نێو دەوڵەتییەکە ٣مەترو٧٥سانتیمەترە پانی لینەکان هەمووی و شۆڵدەری دوومەترونیوی ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئەو پڕۆژەیە زۆر بە تێرو تەسەلی دروست دەکرێت وکاری وردی بۆ دەکرێت و لەتەنیشتەکان گاردلێرمان هەیەولەناوەڕاستەکانیش بارستەی کۆنکریتیمان هەیە تا ڕوداوەکان کەم بێت و ئوتومبێل لە سایدی خۆی دەرنەچێت و بچێتە سایدەکەی دیکەو دانانی ئەوبابەتانە ڕوداوەکان کەم دەکەنەوە.