دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئێران كاتێكی زۆری بە دانوستاندن كوشتووە، ئەمە بۆ ئێران نایاب بوو، بەڵام ئێستە دەبێت باجەكەی بدات.
ئەمڕۆ چوارشەم 10ی حوزەیران، لە پەیامێكدا ئێرانی بەوە تۆمەتبار كرد كە كاتێكی زۆری لە دانوستاندن كوشتووە، ئەمەیش بۆ ئەو وڵاتە نایاب بووە، بەڵام “ئێستە دەبێت باجەكەی بدات”.
هەروەها سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامەكەیدا باس لەوەیش دەكات سوپای ئێران ئێستە لە ئاژاوەیەكی گەورە دەژیت.
هەر لە پەیامەكەی دۆناڵد ترەمپ باس لەوە دەكات ئێران زیاتر قسە دەكات و كردەوەی نییە، دەشڵێ، “بە تەواوی سەردەمی كەڵەگایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر چوو”.