خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- مەراسیمی بڵاوکرنەوەی دوو نۆڤلێتی وەرگێڕدراو، بە ئامادەبوونی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران و دۆستانی کتێب، ڕێوڕەسمی ناساندنی دوو نۆڤلێتی وەرگێڕدراو، بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە، لەلایەن بەشی چالاکیی وێژەیی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) رێکخرابوو.

نۆڤلێتەکان بە ناونیشانی “هاواری دیوارەکان و پاشکۆی ڕۆژنامەی سەگگەلی ئێواران، لە وەرگێڕانی هەڵمەت هۆشیاربوون، لە مەراسیمەکەدا، دیمەن عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی چالاکیی وێژەیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بابەتێکی لەسەر ناوەڕۆک و تەکنیکەکانی ناو نۆڤلێتەکە پێشکەش کرد، هەروەها «هەڵمەت هۆشیار»ش، وتەیەک لەبارەی بەرهەمەکەیەوە پێشکەش کرد.