خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- ڤینیسیا ئیسحاق تۆما خانمه یاریزانی تۆپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قوش و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، لەژێر سەرپه‌رشتی ڕاهێنەری به‌توانا رافی خاڵس و لە ڕێگەی بەرنامەکانی ڕاهێنان، ڕۆژانە گرنگی بە هێز و توانای جەستەیی خۆی ده‌دات و کاری تیمی لە یاریگادا ئەنجام دەدات، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خەبات دیمانەیەکی تایبەتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا:
*کورتەیەک لە ژیانی وەرزشیت؟
-وەک هەر یاریزانێک سەرەتا لەقوتابخانە دەستم بەوەرزش کرد، بەڵام له‌هه‌مووی گرنگتر، به‌هۆی نزیكی یانه‌ی وه‌رزشی قه‌ره‌قوش له‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه، بووه هۆكارێك كه سه‌ردانی ئه‌و یانه‌یه بكه‌م و له‌وێ وه‌ك یاریزانی لاو منیان له ڕیزی تیپه‌كه ده‌ستنیشان كرد، بۆیه یاریی تۆپی بالەم هەڵبژارد، پاش هەوڵ وماندووبوونێکی زۆر، گەیشتمە پێگەیەکی دیار و ئێستاش خۆشبەختانە لە یانەی قه‌ره‌قوش یاری دەکەم، کە یانەیەکی ئاستبه‌رزی تۆپی بالەی کچانی عێراقە.
*جگه له یاریی باله، هیچ یارییه‌كی دیكه‌ت ئه‌نجامداوه؟
یارییه‌كانی وەک لەشجوانی، تۆپی دەست، تۆپی پێم، ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ته‌نها یاریی تۆپی باله حه‌ز و هه‌ڵبژارده‌ی من بوو، چونكه ئه‌و یارییه‌م له ناخی دڵمه‌وه خۆشده‌وێت.
* تا چه‌ند بایه‌خ و گرنگی به یاریی تۆپی باله‌ی ئافره‌تان ده‌درێت؟
– لە سه‌رتاسه‌ری عێراق بەهۆی گەشەسەندنی بەردەوامی یاریزانان لە یارییە جۆراوجۆرەکاندا، بۆتە هۆکارێکی گرنگ کە وەرزشی ئافره‌تان، به‌تایبه‌تی یاریی تۆپی باله زۆر پێشبکەوێت.
* هیواو ئاواتت وەک کچە وەرزشوانێک چییە؟
-هیوا و ئاواتم ئەوەیە لە هەڵبژاردەی عێراق یاری بکەم و ئاست و توانای خۆم به دەرەوە بناسێنم، سوپاس بۆخودا ئاواته‌كه‌م هاته دی و ئێستا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستنیشان كراوم.
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه له یانه‌یه‌كی دیكه ئاست و توانای خۆت تاقیبكه‌یته‌وه؟
-به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، تاڕاده‌یه‌كی زۆر له یانه‌ی قه‌ره‌قوش ئاسووده‌م، چونكه ئه‌و یانه‌یه بووه هۆكاری پێشكه‌وتنی ئاستی وه‌رزشیم، تا له وه‌رزش به‌رده‌وام بم، ته‌نها خزمه‌ت به‌و یانه‌یه ده‌كه‌م كه منی گه‌یانده ئه‌و ئاسته.