خهبات: هەمزە سەرحان:- بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی و بەرێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکان بە هاوئاهەنگی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ERBIL ZOO، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ئێوارە ئاهەنگێکی خنجیلانەی بۆ منداڵان سازکرد.
لە ئاهەنگەکەدا، جگە لە نمایشکردنی چەندین ئۆپەرێت، ژمارەیەک گۆرانی و پارچە میوزیکی منداڵانە کورتە شانۆگەرییەک پێشکەش کران، دواتر خەڵات و دیاری بەسەر منداڵانی بەشدابوو دابەشکرا، لەو بارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و مامۆستایان و سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانی ئاهەنگەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ منداڵانی بەشداربووی ئاهەنگەکە خواست.