ئیگا شیڤۆنتیك خانمه‌ تێنسزانی پۆڵه‌ندی ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی دۆڕانی قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی کراوەی فەڕەنسا بەرامبەر مارتا کۆستیوکی ئۆکرانی، دەمارگیری بەسەریدا زاڵ بووە، پاڵەوانی چوار جار کە بووەتە هێمای باڵادەستی لەسەر گڵ، کۆنترۆڵی یارییەکەی لەدەستدا.

کاریگەرییەکانی ئەو دەمارگیرییە دیار بوو، کاتێک ئاستی شیڤۆنتیك لە کۆمەڵەی دووەمدا دابەزی، کە بە ئەنجامی 7-5 و 6-1 دۆڕا، لە ئەنجامدا زووترین دەرچوونی لە پاریس لە دوای یەکەم یاریکردنی لە ساڵی 2019.

شیڤۆنتیك لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان گوتی «کۆنتڕۆڵی یارییەکەم لەدەست دا، هیچ ڕێگەیەکیش نەبوو بۆ گەڕانەوە، چونکە هەستم دەکرد خراپتر دەبم».