کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی و وێژەیی سەنتەرەکان، بە هاوکاری پارێزگاریی و لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هونەری هەولێر، بۆ ڕێزلێنان لە مێژوویی ئەدەب و ڕۆژنامەگەریی کوردی، دیدارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی دیداری ١٠١ ساڵەی غونچەی بەهارستان، یەکەم شاکاری مێژوو بەزمانی کوردی پێگەی حوزنی موکریانی لەگوتاری نیشتمانسازی کوردیدا، لە هوتێل دێدەمان، لەشاری هەولێر سازدەکات.