خه‌بات: دانا بۆتانی:- هونەرمەند دڵدار زرار، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگە و کۆلیژی هونەرەجوانەکانی هەولێر، لە ئێستادا خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەشی میوزیک، وەک توێژەرێک دەڵێت: کورد خاوەنی مەقامی بەیاتە! لە بارەی میوزیک و هونەر، دیمانەیەکمان بۆ ڕۆژنامەی خەبات لەگەڵی كرد.
دەستپێکی کاری هونەریت بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
یه‌كه‌م كاری هونه‌ریم له ساڵی 1998 بوو، ئه‌وكات ئه‌ندام بووم له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كورد، هه‌ر له‌وێدا كاری دانانی میوزیكم بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێك كرد و تۆماركران، یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كان گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری بوو به‌ناوی (ده‌لال) بۆ هونه‌رمه‌ندان (ئاشنا زرار و دڵزار زرار).
لە ئێستادا خاوەن چەند ئاواز و بەرهەمی هونەریت؟
زۆر به‌كه‌می هه‌و‌ڵمداوه ئاواز دابنێم، چونكه پێموایه ئاواز دانان، هاوشێوه‌ی گۆرانی چڕین و نووسینی شیعر یان هه‌ر بابه‌تێكی دیکە پێویستی به به‌هره‌مه‌ندی هه‌یه، منیش له بواری ئاواز داناندا خۆم نادۆزمه‌وه، هه‌رچه‌ند ئاوازم هه‌یه بۆ منداڵان و لای گوێگرانیش ئه‌و ئاوازانه په‌سند كراوان، به‌ڵام ساڵی 2012 بۆ 2014، ئه‌وكات كه سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری هونه‌ری تیپیی میوزیكی (نەوجەوان) بووم، ئه‌و تیپه‌ش له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر مۆڵەت پێدراو بوو. هه‌روه‌ك خولیایه‌ك بۆ میوزیك دانان، ساڵی 2017 له ڕێگەی ئه‌پلیكه‌یشنێكی مۆبایله‌وه، كاری نوێكردنەوە و میوزیك دانانم بۆ لاوكێكی دەنگبێژی كۆچكردووی باكووری كوردستان (شوكر ئۆزێل)، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌نجمه‌دین غولامی كردووه، كه ئه‌وه‌یان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئایا میللەتی کورد لە بواری فۆلکلۆری هێندە دەوڵەمەندە تا بڵێن خاوەن مەقامی کوردین؟
ئه‌م پرسیاره له سێ ڕوو وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه: (فۆلكلۆر و مه‌قام و میوزیكی كوردی)، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه ده‌كرێت به جیاواز له‌سه‌ریان بدوێین. سه‌باره‌ت به فۆلكلۆری كوردی، بێگومان كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی خاوه‌ن سامانێكی زۆری فۆلكلۆره، هه‌ر له‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌كاری هێناون لە ژیانی رۆژانه‌ی تا بواری ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها هونه‌ره‌كه‌شمان كه به‌شێكی زیندوو و گرنگی فۆلكلۆر پێك ده‌هێنێت، ئه‌وانه زیندوویی و شارستانیه‌تی دێرینی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له لایه‌نی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه بدوێین هه‌ر له تێكستی گۆرانییه‌كان وردبینه‌وه ده‌بینین كه ئه‌م هونه‌ره میراتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژوویی و كولتووری له ناو میلۆدییه‌كانیدا هه‌ڵگرتووه، گه‌لێك له چیرۆك و داستانی نه‌به‌ردی ئه‌م گه‌له‌ش له ڕێگه‌ی تێكستی ئه‌م میلۆدیانه‌وه ده‌ماوده‌م له ڕۆژگارێكی دووره‌وه بۆ ئه‌مڕۆمانی گواستۆته‌وه و به زیندوویی هێشتووینه‌ته‌وه. كه هه‌مووی گوزارشته له شێوه‌ی ژیان و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی. میلۆدییه‌كه‌ش كه زاده‌ی هه‌ست و سۆزی مرۆڤه، له ژێر كاریگه‌ریی ژینگه كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا له فۆڕمێكی میوزیكی تایبه‌ت هاتۆته به‌رهه‌م. میلۆدییه فۆلكلۆرییه‌كانیش هه‌رده‌م مۆركی ژیانی ساده‌ی گوند و گوزه‌رانی خه‌ڵكی پێوه دیاره، له ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه سه‌ری هه‌ڵداوه. ئەگه‌ر له لایه‌نی جوانناسییه‌وه له‌و تێكست و میلۆدییه فۆلكلۆری و میللیانه‌دا ورد بینه‌وه، گه‌لێك جار وێنه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌هه‌ندێكی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌ی ژیانی كورده‌واری تیایاندا وێناده‌كرێت.