رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
شۆڕشی گوڵان له كات و ساتێكی زۆر مێژوویی و سه‌ختدا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه كه دۆزی كورد به قۆناغێكی سه‌ختی دوای گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێری شوومی جه‌زائیر ، دوژمنان و داگیركه‌ران پێیان وابوو ئیتر مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و كوردایه‌تی ده‌كوژێته‌وه ، به‌ڵام به رابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد مسته‌فا بارزانی، سه‌ركردایه‌تی شه‌هید ئیدریس بارزانی و سه‌رۆك مسعود بارزانی ، له نێو شه‌وه زه‌نگی بێ ئومێدیدا مه‌شخه‌ڵی ئومێد و هیوایان داگیرسانده‌وه و هه‌ر به‌خێرایی كڵپه‌ی ئاگری بڵێسه‌ی شۆڕش سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌كانی كوردستانی گرته‌وه ،چه‌خماخه‌ی شۆڕش سه‌ر له‌نوێ هزری كوردایه‌تی جوڵانده‌وه ، توانرا خه‌ون و پیلانگێری له‌رزۆكی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان پووچه‌ڵ بكاته‌وه و شكستی پێبنهێنێت
شۆڕشی گوڵان، ده‌یان داستانی مێژوویی وه‌كوو داستانی شارستێن، خواكوڕك ،كانی ماسی ، كۆڕێ و ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماڕكرا ، هه‌موو ئه‌و داستانه مێژووییانه له‌كاتێكدا بوو، كه داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان گره‌ویان له‌سه‌ر نه‌هێشتی ئومێد و هیوای نه‌ته‌وه‌ی كورد كردبوو ، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامێكی به‌هێز و پۆڵایینان به دوژمنان دایه‌وه و مێژووییه‌كی نوێیان تۆمار كرده‌وه
شۆڕشی گوڵان درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول بوو له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كوردستان و بۆیه شۆڕشی گوڵان به هه‌موو دونیایی گووت گه‌ر له هه‌ر قۆناغێكدا خه‌باتی گه‌لی كوردستان تووشی ئاڵنگاری و گه‌له‌كۆمه‌كی ببێته‌وه ، ئه‌وا هه‌رگیز ئیراده‌ی گه‌لی كورد نه‌شكاوه و ناشكێت و به‌ڵكو به به‌هێزی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و شۆڕشێك په‌یمانی كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامی بوو له تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد
شۆڕشی گوڵان و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی
شۆڕشی گوڵان پێی گوتین گەر لە ھەر قۆناغێکدا خەباتی گەلی کوردستان توشی شکست ببێت ئەوا ھەرگیز ئیرادەی گەلی کوردستان نەشکاوە و ناشکێت و بەڵكو بە بەھێزی دەردەکەوێتەوە، ئامانج و ستراتيژی شۆڕشی گوڵان ، پارێزگاریكردن بوو له ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ڕزگاركردنی گه‌لی كورد له ده‌ست سته‌مكاری و داگیركاری ، به كرده‌وه‌ش سیاسه‌تی ژیرانه‌ی پارتی و بارزانی توانی به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگی له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كاندا بگرێته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی جیۆپۆلۆتیكی ناوچه‌كه‌دا خۆی بگونجێنێت
شۆڕشی گوڵان و ده‌ستكه‌وتی مێژوویی ته‌بایی و به‌ره‌كی كوردستانی
بەرەی كوردستانی له‌و قۆناغه سه‌خت و دژوارانه‌ی، كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتن، یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگ و مێژووییانه‌ی، كه پارتی به سه‌ركردایه‌تی بارزانی هه‌میشه كاری له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كرێزی نه‌ته‌وه‌یی کردووە ، بۆیە هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی شۆڕشه‌وه بونیاتنانی برایه‌تی و به‌هێزی و یه‌كده‌نگی كورد و كوردستان بوو، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی و نێوان هێزولایه‌نه‌كان ، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا له سه‌رده‌ستی شه‌هید ئیدریس بارزانی و سه‌رۆك مسعود بارزانی كاری له‌سه‌ر كرا‌و و دواتر له مانگی ئایاری 1988 و دواى كۆچی دوایی شه‌هید ئیدریس بارزانی، له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ره‌ی كوردستانی راگه‌ێندرا
شۆڕشی گوڵان، شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی و كولتووری و ته‌بایی
شۆڕشی گوڵان له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی و له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانی نه‌مر هەڵگیرسا و هه‌ڵگری په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو ، ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر ڕه‌هه‌ندی سه‌ركه‌وتن به شۆڕش و زیندوێتی بۆ تا هه‌تایی پێببه‌خشرێت ، چونكه شۆڕشی گوڵان ته‌نها بزاڤێكی چه‌كداری نه‌بوو ، به‌ڵكوو شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌گبه‌یدا هه‌ڵگرتبوو، بۆیه توانی هه‌موو چین و توێژه‌كان و هه‌موو گه‌لی كورد له ژێر یه‌ك چەتردا كۆبكاته‌وه.
شۆڕشی گوڵانی و راپه‌ڕینه مەزنەكه‌ی ئاداری 1991 و حكومڕانی كوردستان
دوای كه‌متر له 15 ساڵ له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گوڵان و مێژووییه‌كی پڕ تێكۆشان و خه‌بات، سه‌رۆك مسعود بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی نه‌خشه‌ی بۆ راپه‌ڕینێكی مێژوویی و گشتگیری داڕشت، له ماوه‌یه‌كی كورتدا موژده‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له به‌هاری ئاداری 1991 راگه‌یاند ، هه‌روه‌ها دوای ساڵێك له مانگی ئایاری 1992 ، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئه‌نجامدرا ، دواتریش یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا ، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می هه‌نگاوه‌كانی شۆڕشی گوڵان بوو، به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژووی دوێنێ و ئێستاشمان، گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییانه سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خۆنه‌چه‌ماندنی پێشمه‌رگه و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كان به‌درێژایی مێژوویش به‌رگریكردن بوو له مافه‌كانی كورد به ئێستاشه‌وه و له‌و پێناوەشدا هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمانه گیان وخۆێنیان به‌خشیووه ڕێگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه
ئه‌مڕۆ حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی، به سه‌ركردایه‌تی پارتی و بارزانی، پارێزگاری له قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كات ، چۆن له رابردوو هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی بڵێسه‌ی شۆڕشی گوڵانی داگیرساند، ئێستاش به‌شانازیه‌وه تاكه هێزی كوردستانه به‌رگری له دۆزی كورد و مافه‌ره‌واكانی ده‌كات و سازشیش بۆ هیچ دوژمن و نه‌یارێك ناكات.