لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردنی قوربانیانی دەستی داعش و کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر شانیان، ئەمڕۆ هەینی قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی مینحەی مانگانە بۆ ڕزگاربووانی ئێزیدی دەست پێدەکات و بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو لە چەند ناوچەیەکی جیاواز بەڕێوەدەچێت.

خشتەی دابەشکردنەکە بەم شێوەیە دەبێت:

 

  • هەینی (22-05-2026): قەزای شێخان، هۆڵی لالش شێخان.

  • شەممە (23-05-2026): ناحیەی خانکێ، هۆڵی لالش / کۆشکی ئێزدین.

  • یەکشەممە (24-05-2026): کۆمەڵگەی شاریا، هۆڵی لالش 1.

  • دووشەممە (25-05-2026): کۆمەڵگەی دێربوون، هۆڵی لالش.

     لەم پڕۆژە مرۆییەدا کە بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، مانگانە بڕی 150 هەزار دینار وەک هاوکاریی دارایی پێشکەش بە سێ هەزار و 590 ڕزگاربووی ئێزیدی دەکرێت لە تەمەن و ڕەگەزی جیاوازدا.