لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنوسی فۆکس نیوز دەربارەی ئەتۆمی پیتێنراوی ئێران، دۆناڵد ترامپ گوتی:”ئێمە پێویستمان پێی نییە، نامانەوێت، بەڵام هەر دەستی بەسەردا دەگرین و دوای ئەوەی دەستمان بەسەردا گرت بە ئەگەرێکی زۆرەوە؛ تێکی بشکێنین، ڕێگەیان پێنادەین لای خۆیان بیهێڵنەوە”. کە بە (نزیکەی ٤٠٨ کیلۆگرام) دەخەمڵێنرێت.
هەروەها ترامپ جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتی ڕێگە بە تاران نادات یۆڕانیۆمەکەی لای خۆی بهێڵێتەوە.