هاوكاریی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی سێ بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی لەدەستی تیرۆرستانی داعش دابەش دەكرێت.
بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، بڵاوی كردەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی هاوكاریی دارایی (مینحە)ی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 3ی2026 لەم شوێنانە دەبێت:
*قەزای شێخان – هۆڵی لالش هەینی 22ی5ی2026
*كۆمەڵگەی شاریا – بنكەی لالش – یەكشەممە 24ی5ی2026
*ناحیەی خانكێ – هۆڵی لالش/ قەسرێزدین – شەممە23ی5ی2026
*كۆمەڵگەی دێرەبوون – هۆڵی لالش – دووشەممە 25ی5ی2026
له هەموو ئەو شوێنانە هاوكارییەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیان دابەش دەكرێت، تاوەكو كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ.
پێشتر سەعید جردۆ، سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش ڕایگەیاندبوو: “هاوکارییە داراییەکە هەموو ئەو هاووڵاتییە ئێزدییایە دەگرێتەوە کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون، تەنانەت ئەوانەی دوای ئازادکردنیان چوونەتە دەرەوەی وڵات.”
ئەو هاوكارییە داراییە، زیاتر لە سێ هەزار و 500 رزگاربووی دەستی داعش دەگرێتەوە و لە مانگی تەممووزی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا پڕۆژەكە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.