ئاژانسێكی هەواڵی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كەشتییەكی زەبەلاحی پڕ لە نەوتی عێراق بە كەناراوەكانی ئێران و دوای ڕەزامەندیی تاران، بە گەرووی هورمز تێپەڕی و بەرەو ئاوەكانی كەنداوی عومان جووڵە دەكات.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز، ئەو ڕێیانەی گرتووەتەبەر كە ئێران بۆ كەشتییەكان دیاریی كردووە و بە ئاگاداری و رەزامەندیی تاران، كەشتییەكە توانیویەتی گەرووی هورمز ببڕێ و بچێتە ئاوەكانی كەنداوی عومان.

بەیانی ئەمڕۆیش ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، كەشتییەكی تری پڕ لە نەوتی عێراق بە ناوی “كیارا ئێم” كە ملیۆنێك بەرمیل نەوتی خامی عێراقی هەڵگرتووە بە گەرووی هورمز تێپەڕی، دوای ئەوەی ئامێری جی پی ئێس شوێنپێكەوتنی كوژاندووەتەوە.