ئێوارەی یەکشەممە 2026.4.26، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ڕۆشنبیران، نووسەران و ڕۆژنامەنووسان، کتێبخانەی حەیدەری مەراسیمێکی تایبەتی بەبۆنەی (128)ەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕێکخست، لە مەراسیمەکەدا، وەک وەفایەک بۆ ئەرک و ماندووبوونیان، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرا. لهنێویاندا ڕۆژنامەی خەبات بوو، بۆ ئەو خزمەتە بەردەوامەی بە دۆزی کورد و داوا ڕەواکانی لە ماوەی ئەم ٦٧ ساڵەیدا کردوویەتی وەک زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵاتەکەش لەلایەن سەرنووسەری خەبات بەڕێز سەلام عەبدوڵلا وەرگیراو دواتریش بهڕێزی چهندین خهڵاتی ڕێزلێنانی پێشكهش به دهزگا جیاجیاكان كرد.