خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- ئۆركێسترای گەنجانی نەوا، ئامادەسازی بۆ كۆنسێرتێكی فراوانی میوزیك و گۆرانی دەكات، کە بە بەشداریكردنی 75 میوزسیان و گرووپی كۆڕاڵ و دەنگبێژ، زنجیرەیەك بەرهەمی كوردی و جیهانی پێشكەش دەكات. لهبارەی ئەم كۆنسێرتە هونەرمەند و سەرپەرشتیاری گرووپی گەنجانی نەوا، قسەی بۆ خەبات كرد و گوتی: هەڵبەتە ئەنجامدانی ئەو ئۆركێسترایە پڕۆژەیەکی هونەرییە، گەنجانی نەوا لە ئایندەیەكی نزیك و دوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكان لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی كۆنسێرتەكە ئەنجامدەدرێت.
دەربارەی ئەوەی جگە لە سلێمانی لەچی شارێكی دیكە كۆنسێرت دەكەن وەلید عاسی گوتی: لە ڕاستیدا هەتاكو ئێستا تەنیا پلانی شاری سلێمانیمان هەیە، هیچ ئۆڤەرێك یاخود هەوڵێك لە پایتەختەوە نەنراوە بۆ ئەوەی لەوێش ئەم بەرنامەیەمان هەبێت تا كۆنسێرتی ساڵانەی ئۆركێسترای گەنجانی نەوای تیا ئەنجام بدرێت، گوتیشی ئەگەر هاوكاربن پێمانخۆشە لەوێش ئەم پڕۆژە هونەرییە ئەنجام بدەین.