تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردن لە هۆتێڵ هیڵتن دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە کە ئامانجی لە هێرشەکە بەرپرسانی کابینەی ترەمپ بووە.

 شەوی ڕابردوو لە هۆتێل هیڵتن لە نزیک کۆشپی سپی ئێوارەخوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسانی [کۆشکی سپی] بە بەشداریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک و مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوە ڕێکخرا و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە ڕێکخرا.

  لەوکاتەی هەمووان لەناو هۆتێلەکە بوون و سەرقاڵی گفتوگۆ بوون، کەسێک بە چەندین جۆری چەک دەستی بە تەقەکردن کرد لە پاسەوانانی هۆتێلەکە  و هەوڵیدا بچێتە ناو ئەو ژوورەی ئێوارەخوانەکە، بەڵام دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان توانرا تەقەکەرەکە دەستگیر بکرێت.

دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و تەمەنی 31 ساڵانە. بەگوێرەی کەناڵی سی بی ئێس، تەقەکەرەکە ناوی کۆوڵ ئالینە و خەڵكی کالیفۆرنیایە. لەکاتی هێرشەکەدا چەندین جۆری چەکی بچووک و گەورەی پێبووە و چەقۆشی هەڵگرتبوو، گومان دەکرێت خۆی تەنیا هێرشەکەی کردبێت.

 بەگوێرەی میدیای ئەمریکا تۆمەتبارەکە بە تایبەت نەیگوتووە کە “ئامانجی ئەوەبووە تەقە لە ترەمپ بکات”، تەنیا گوتوویەتی ویستم “بەرپرسانی کابینەکەی ترەمپ بکەمە ئامانج”.