وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان، بۆ مانگی ئاداری 2026 بڵاو كرده‌وه.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، “دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئادار (3) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارىی سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراون بۆ ئەم مەبەستە و ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی نیسانی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت“.









