گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، لیستی مووچە تەواو کراوە، دەشڵێت: “مووچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێک نییە.”
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی (کوردستان24)، ڕایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی چوار و تەرازووی پێداچوونەوە، ئەمڕۆ تەواو بووە و بۆ دارایی فیدڕاڵ دەنێردرێ.”
ئاماژەی بەوەش دا: “لە دوای دابەشکردنی مووچەی خۆیان، بەغدا مووچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێک نییە.”
ئەوەشی خستە ڕوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام پابەندییەکانی خۆی جێبەجی کردووە.