وەزارەتی جەنگی ئەمریکا رێگریکردن و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی سزادراوی بێ ناسنامەی راگەیاند بە مەبەستی پچڕاندنی تۆڕە نایاساییەکان و رێگریکردن لە پاڵپشتیی ماددی بۆ ئێران، هۆشداریش دەدات لەوەی ئاوە نێودەوڵەتییەکان پەناگە نین بۆ ئەو جۆرە کەشتییانە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی هیند و پاسیفیک مافی پشکنین و رێگریی دەریاییان بۆ سەر کەشتییەکی بێ ناسنامە و سزادراو بە ناوی “تیفانی” کردووە.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڤیدیۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی بە هاوپێچ لەگەڵ پەیامەکە بڵاوکردووەتەوە.