نیان ئەحمەد
میدیای سەركەوتوو ئەو میدیایە كە پەیامەكەی لەگەڵ ڕای زۆرینە ڕێك بێت میدیاكان توانایی هەیە كە بیروباوەڕەكان لە قاڵب بدەن، شێوازی ژیانی خەڵك بگۆڕن،پەرە بەو ڕەفتارانە بدەن كە خۆیان دەیانەوەی كاریگەری لەسەر پێهاتەی كۆمەڵایەتی دابنێن،بایەخی نوێ بسەپێنن و دەستكاری چینەكانی كۆمەڵگاش بكەن كەسی بێبایەخ سەر بخەن و كەسایەتی سەركەوتوو بێ بایەخ بكەن و لەكە داری بكەن.بە گشتی خەڵك چاویان لەسەر سۆشیال میدیایە، میدیای كلاسیك ڕەواجی كەمە ، سۆشیال میدیا وایكرد حزبەكان بەدوایی خۆیدا ڕابكێشێتە ناو سۆشیال میدیا ،یاخود حزباكان سۆشیال میدیای بەدوای خۆیدا ڕاكێشاوە دەرخواردی خەڵكی دەدان
سێ جۆرمیدامان هەیە، دەبێت جودا بكرێنەوە:
1)- میدیای كلاسیك
2)- سۆشیال میدیا ماڵپەڕو پەیجە سەربەخۆكان كاریان گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە
3)- ڕۆژنامەنووسی هاوڵاتی (مایكی خەڵك)
دووشت هەیە دەمانەوێت قسەی لەسەر بكەین:
– چەند ڕۆژنامەنووس لە ناو میدیادا هەیە،كە ڕێكیان بخات.
-كێ ڕۆژنامەنووسی هاوڵاتی ڕێك دەخات.
كە دەڵێین ڕۆژنامەنووسی هاوڵاتی گەیاندنی زانیاری نییە،بەڵكوهاوڵاتیەك زانیارییەك یاخود گرتە ڤیدیۆیەك دەداتە خەڵك ،دەبێت بزانین چۆن ئەمانە ڕێك دەخرێت.
تەنها ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەم گرفتمان نییە, بەڵكو ئەمە بابەتێكی گەرم و گوڕی جیهانییە و ئانییە،لە كوردستان یاسایەكی تایبەتمان نییە ئەمانە ڕێك بخات،ئەنجومەنی شورا فتوا دەدات تا ئەو ڕۆژەی یاسایەك لە پەرلەمان دەردەچێت،ئەنجومەنی شورا پێناسەی لەسەر یاسای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان وەرگرتووە،ئەو ماڵپەڕانەی تۆمار دەكرێن بە پێی پێدانی یاسای رۆژنامەنووسانی كوردستان ژمارە 35 ی ساڵی ٢٠٠٧ .
بوونی سۆشیال میدیا واتا ئازادی ڕۆژنامەنووسی.
هەر گۆڕانكاریەك لە كوردستان ڕوودەدات ،پێویستە ئەو گۆڕانكارییە ڕێك بخرێت،بە یاساو ڕێساو دیسپلین بەپێی ئەو یاساو ڕێنماییەنە تایبەتن ،بەتایبەتی سۆشیال میدیا ،پێویستە لایەنی پەیوەندیدارزۆر پێداگر بن بۆ ڕێكخستنەوەی سۆشیال میدیا،لە كاسانی پسپۆڕ و شارەزای پیك هاتبن لە كاری میدیا ڕاگەیاندن و یاسا ناس و یاخود كەسانی پەیوەندیداربن بەو ئیشە. بۆردێك دروست بكرێت، وەزارەتی ڕۆشنبیریو لاوان وفەرمانگەی میدیاو زانیاری و پەرلەمانی كوردستان ئەو بۆردە لە كەسانێك بن كە شارەزاییەكی باشیان لەسەر ئەم بابەتە هەبێت، بۆ ئەوەی لەڕووی یاساییەوە ئەوان ئاراستەی بكرێن.
سۆشیال میدیای كوردی واتا هوشیاری هەڵخڵەتێنەر،ئەو پەیج و ئەكاونتانە زانیاری ئاراستەی ئەوخەڵكانە ئەكەن, كە بیتەری پەیجەكەیان ئەكەن, ئیتر پەیجەكان بە عەقڵ و بیركردنەوای ئەوان بەرنامەكانیان دادەڕێژن،،،ئێمە لە كوردستان لە قۆناغی ئەزموون و مومارسە دەرچووین ،چوینەتە قۆناغی تێر كردنی هەستەكان،تاكی ئێمە بە جۆرێك سۆشیال میدیا بەكار ئەهێنێت بۆ تێر كردنی هەستەكانی ڕۆژانەی.چونكە زۆرینەی خێزانەكان منداڵەكانیان لە كەشی پەروەردەی تۆڵەكردنەوەو بەدوای عەیب و عاری خەڵك و توانج ڵێدان پەرواردە ئەكەن, كاتێك دەچێنە ناو سۆشیال میدیا بۆ بەتاڵ كردنەوەی ناخ و دەرونی ناخۆشیان سۆشیال میدیا پڕ ئەكەن لە بوختان و زانیاری هەڵەو جنێو قسەی ناشیرین، دەبینن هەندێ كەناڵ هەیە جیهانین بەڵام لەئاستی سۆشیال میدیا ئیش ئەكات، كە تەنزێكی تازەی لە كوردستان دروست كردوە، ئێمە گرفتمان هەیە لە خراپ بەكار هێنانی سۆشیال میدیا.لە نەبوونی یاسای رێكخستنەوەی سۆشیال میدیا ,دادگاكان پەنا دەبەنە بەر یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی ژمارە ٦ ی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ سزادانی ئەو كاسانەی كە لە ڕووی ناوەڕۆك و بابەتی میدیا كێشەیان هەیەو سۆشیال میدیا خراپ باكار ئەهێنن.كێشەی ئێمە هاووڵاتی نییە كە سۆشیال میدیا بەكار ئەهێنن، بەڵكو ئەو گرووپ و كۆمەڵ و دە ستەو تاقم و حزبانەن ،كە سوپایەكی ئەلەكترۆنیان هەیە ,لە پشتی ئەمانەن و پارەیەكی زۆریان بۆ تەرخان كردون ڕۆژانە ژینگەی میدیای و سۆشیال میدیا تێك ئەدەن،چەواشەكاری ئەكەن زانیاری ناڕاست بڵاو ئەكەنەوەزانیاری ئەشێوێنن مۆهاتەرات ئەكەن، تیرۆری كەسایەتی بەرامبەریان ئەكەن و زیان بە بەرژەوەندی ئابووری نیشتمان و نەتەوەیی ئەگەیەنی،باوەڕناكەم ئەمانە تاكی ئاسایی بن، كەناڵی تەلە فزیۆنی هەیە دەبوایە پێشەنگ بوونایە بۆ بەرز ڕاگرتنی ژینگەی مێدیای و ڕاگەیاندن لە سۆشیال میدیا،كەچی ئەوان ئاستی خۆیان هێناوەتە خوارێ بە زمانی بازاڕی ئەدوێن خەڵك ئەوروژێنن و خەڵك توڕە ئەكەن ،دەست بۆ هەموو شتێك ئەبەن،بابەت گەلێك ئەهێننە ئاراوە كە تۆمەت دروست ئەكەن و شیرازەی خێزانەكان تێك ئەدات لە پێناو لایك و ڤیو زۆر بەئاسانی كەوتووناتە ژێر باری سۆشیال میدیاوە بازاڕو گۆماوێكیان دروست كردوە بەس خۆیان ئەزانن مەلەی تێدا بكەن،،بۆ نموونە گرتەیەكی ڤیدیۆی دائەنێنن بە بێ ناونیشان و وروژێنەر زانیاری هەڵە بۆ ئەوەی هانی خەڵك بدات و توڕەیان بكات و كاردانەوەیان هەبێت ،بەمەش ئەڵێن كاریگاریم دروستكردوە،،،كام كاریگەر واقعی بینەری ئێمە ئەوەیە یا كوردستانە یاخود ڕەوەندی دەرەوەن لە هاندەران ئەژین،یان لە پارچەكانی كوردستان ئەژین ،گرفتێكی ترمان ئەوایە ئەو كەناڵانە قسەی پێدەكەن تەنها لە جوگرافیایەكی بچوكە و سنوردارە،ئەگەر چاو پێكەوتن لەگەڵ كەسایەتیەك بكەن لەوانەیە ١٠٠٠ كۆمێنتیان بۆ دێت،لەوانە ٨٠٠ جنێو بێت ،ئیتر كاریگەری چۆن دروست ئەكەن.
– چۆن بتوانین ڕێكی بخەین
لە زۆربەی ووڵاتان ئەنجومەنێكیان دروست كردوە بۆ چاودێری كردنی كەناڵاكان و سۆشیال میدیا،،بۆ نموونە فەرەنسا ئەنجومەنێكی هەیە بەناوی (ئەنجومانی نیشتمانی بۆ ڕێكخستنەوەی پیشەی رۆژنامەگەری) ئەم ئەنجومەنە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنوسانە ئەكەن،لە یاساو ئەتیكی ڕۆژنامەوانی ووڵاتەكەیان دەرچوون سزایان ئەدەن بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دادگا. سۆشیال میدیا لە كوردستان دڵەڕاوكێ و نائارامی باری دەرونی قەلەقی لە لای تاك وژێرخانی نەرێنی بۆ ناو كۆمەڵكای كوردی دروست كردوە،ئەو پەیج و ئەكاو نتانە ئیش لەسەر ڕواڵەت گەڕایی و بۆشایی كۆمەڵگا ئەكەن..
بە گشتی لەو توێژێنەوانەی كە ئەكرێت لە هەموو زانكۆكانی جیهان،بەپێی ئەم توێژێنەوانە دەركەوتووە سۆشیال میدیا ئارامی خێزانەكان تێك دەدات، نموونەی دایكان و باوكان لە شۆفێری قوتابخانەكان هیچ دایك و باوكێك دڵنیا نەبوون لە شۆفێری منداڵەكانیان،هەزاران قوتابی لە قۆناخی خوێندا دورخرانەوە،،یان ئەو بابەتەی تایباتە بە ( زینە محارم ) باس دەكرێ بە ڕوونی بە بێ پەردە،كچ لە باوكی و لە برای ئەترسێنرا،،ئێستە چۆن لە ووڵاتان گرنگی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەدرێت ئەواش گرنگی بە ئاسایشی دەروونی تاك ئەدەن كە بە ئارامی بمێنێتەوە و پارێزگاری لێبكرێت،كارێك ئەكەن كە كەمینەیەك ئاسایش كۆمەڵایەتی ناشێوێنێت، ساڵانە بە سەدان لە كۆڵێژ و پەیمانگاكان دەردەچن خوێندن تەواو ئەكەن ،پێویستە ئەمانە بخرێنە پرۆسەی خوێندن لە پۆلی ٧ وە بۆ ئەوەی منداڵاكان فێربكرێن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئامێرەكانی پەیوەندی و ئامێری زیرەك و زیرەكی دەستكرد بكەن لە سناپ و پلاتفۆرمەكان.كاتێك ئەم ئامێرو تەوەژوومی ئەنتەرنێت و سۆبیال میدیا هاتە ناومان هیچ هوشیارییەكمان نەبوو ئامادەكاری بۆ نەكرابوو ،ئەمە تەنها گرفتی كورد نییە بەتەنها بەڵكو گرفتی زۆربەی جیهانە بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی سێیەم ،زۆر بەخێرایی تێكەڵی ژیانمان بوو ،هیچ كەسێك لە ئێمە ناتوانێت واز لە ئامێری موبایل و تۆڕەكانی سۆشیال میدیا بهێنین،لەو ووڵاتانەی كە تۆرە كۆمەڵاییەتییەكانیان بەرهەم هێناوە لە پێویستی پێداویستی خۆیان بوو، بەڵام بە ناهوشیاری و هیچ هوشیارییەك نەبوو لە كۆمەڵگاكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ووڵاتانی دواكەوتوو بۆیە بە هەڵە بەكارهێنرا و هەر بە هەڵەش ڕێچكەی گرت، هەموو پۆلیسی دنیا چاودێری بەكار هێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكات ناتوانێت بەری لێبگرێت،چونكە ئەوە ئەو تاكەیە ئامێرەكەی دەستی بەكار ئەهێنێت بۆیە ناتوانرێت بەری لێبگیرێت، بەڵام دەتوانرێت بەیاساو سزا ڕێكبخرێت.(هێربێرت شیتەر) نووسەری ئەمەریكی لە كتێبی دەستكاری كردنی مێشك وتویەتی هەركەسێك كۆنترۆڵی میدیا بكات مێشك كۆنترۆڵ ئەكات.