ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی نیسانی 2026، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، تا ئێستا میلیشیا تیرۆریسته‌كانی عێراق كه هاوپه‌یمانیی ئێرانن، پلان داده‌ڕێژن بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كان به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له‌ناویاندا هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تا ئێستا به‌شێك له میلیشیاكان كه گرێداراوی حكوومه‌تی عێراقن، پاڵپشتی دارایی و سیاسی ده‌كرێن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكردووته‌وه، له‌نێویاندا گه‌شته بازرگانییه‌كان، بۆیه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ گه‌شتی عێراق بكه‌ن، ده‌بێ د‌رك به‌وه بكه‌ن، تا ئێستا مه‌ترسیی هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌یه.