دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “سبەی ئێوارە نوێنەرەکانم لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەبن بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران.” دەشڵێت، چیدی کەسێکی نەرمونیان نابێت بەرامبەر ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران تەقەی لە کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز کردووە، ئەوەشی بە “پێشێلی تەواوەتی ئاگربەست!” ناوبردووە و دەشڵێت، زۆربەی ئەو کەشتییانەی کراونەتە ئامانج، فەرەنسی و بەریتانی بوون.
ترەمپ هەر لەوبارەیەوە پرسیاری کردووە، “ئەوە جوان نەبوو، وایە؟” پاش ئەو پرسیارەش نووسیویەتی، “نوێنەرەکانم دەچنە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان. سبەینێ ئێوارە لەوێ دەبن بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن.”









