ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆری دراوی ساختەی دۆلار و یۆرۆدا گرت و دەشڵێ: “تۆمەتبارەكەشمان دەستگیر كرد، كە بەنیاز بووە لە بازاڕەكانی هەولێردا ساغی بكاتەوە.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ـی 4ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر كەسێكیان بەناوی (ز. ع. ع) بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دراو دەستگیر كرد.

دەشڵێ، ئەو كەسەی دەستگیر كراوە، بڕی 120 هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە جۆری 100 دۆلاری و 24 هەزار و 600 یۆرۆی ساختە لە جۆری 200 یۆرۆی لەلا بووە، كە بەنیاز بووە لە بازاڕەكانی شاری هەولێر بە هاووڵاتییاندا ساغی بكاتەوە.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەكات، كە هەمیشە هاوكاریانن لە پێدانی زانیاری.