گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و سوپای پاسدارانیش دەڵێت: ئاسایشی دەریایی یان بۆ هەمووانە یان بۆ هیچ کەسێک.
ئێوارەی ئەمڕۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز لە لایەن ئەمریکاوە چووە باری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئاباد بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتاییهات.
پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، “ڕەنگە ئێرانییەکان دەست بکەن بە تەقەکردن، بەڵام ئەمە کارێکی ژیرانە نییە و ئێران ناتوانێت توانا سەربازییەکانی بۆ جارێکی دیکە بونیاد بنێتەوە”.
وەزیری جەنگی ئەمریکا، وتیشی: “سەرۆک ترەمپ دەتوانێت هەموو تواناکانیان پەک بخات، بەڵام ئەو ڕێگەی بەزەیی هەڵبژارد”.
لە ئەمڕۆوە گەمارۆدانی گەرووی هورمز چووە باری جێبەجێکردن.