وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاتی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی، 12ی ئامادەیی و پەیمانگەكانی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13/4/2026، وەزارەتی پەروەردە، كاتی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی، 12ی ئامادەیی و پەیمانگەكانی ڕاگەیاند، بە پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەییشەوە، خولی یەكەمی تاقیكردنەوەی گشتییەكانی 12ی ئامادەیی بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی، 14/6/2026 دەست پێدەكات، 8/7/2026 كۆتایی دێت.

خولی دووەمی تاقیكردنەوەی گشتییەكانی 12ی ئامادەیی بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی، 11/8/2026 دەست پێدەكات، 27/8/2026 كۆتایی دێت.

خولی یەكەمی تاقیكردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9ی بنەڕەتی، 14/5/2026 دەست پێدەكات، 25/5/2026 كۆتایی دێت، هەروەها خولی دووەمی هەمان تاقیكردنەوەی 9ی بنەڕەتی، 15/6/2026 دەست پێدەكات، 30/6/2026 كۆتایی دێت.