خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- هه‌ینی ڕابردوو گەڕی 16ـی خولی پله یه‌كی كوردستان له یاریگاكانی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەم هەفتەیە هه‌شت یاری ئەنجامدران، یانه‌كانی بابان و بازیان و به‌رده‌ڕه‌ش و سێمێل براوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون، چوار یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
یانه‌ی ئارارات له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌قڵاوه یه‌كسانبوو، به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی شه‌قڵاوه به كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ ڕیزی خولی یانه نایابه‌كانی كوردستان، یانه‌ی سێمێل له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی كۆیه بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، یاری نێوان یانه‌ی بابان و شێخان له یاریگه‌ی بابان به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی بابان توانی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دووگۆڵ له یانه‌ی شێخانی تیپی میوان بباته‌وه و 3 خاڵی گرنگی ده‌سته‌به‌ركرد، به‌م ئه‌نجامه بابان به‌كۆكردنه‌وه‌ی 31خاڵ، به پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه گه‌یشته ڕیزی خولی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان، زانكۆی جیهان و دهۆكیش به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، یاری نێوان ته‌ناهی و چه‌مه‌چماڵ به‌هه‌مان ئه‌نجام یه‌كسانبوون، یانه‌ی بازیان له‌نێو یاریگه و هانده‌رانی گۆڵبارانی یانه‌ی شۆرجه‌ی تیپی میوان كرد و دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێنا، یانه‌ی خاك و یانه‌ی هه‌ولێریش به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
له دوایین یارییشدا، یانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه.
ڕیزبه‌ندی خوله‌كه:
1- شه‌قڵاوه 34 خاڵ
2- بابان31 خاڵ
3- دهۆك 24 خاڵ
4- سێمێل24 خاڵ
5- زانكۆی جیهان 23خاڵ