خهبات: حەمە ئەحمەد جاف:- ژمارە 11 ی خولی نوێی نیسانی 2026 گۆڤاری (نووسەری کورد) بە ناوەرۆکێکی بەپێز و لە بەرگێکی قەشەنگدا، چاوی خوێنەران و ڕۆشنبیران و نووسەرانی کوردی ڕۆشنکردەوە و کتێبخانەی کوردیمانی ڕازاندەوە، گۆڤاری (نووسەری کورد)، گۆڤارێکی ئەدەبی و ڕووناکبیرییە؛ مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، دەریدەکات.
خاوەن ئیمتیاز: یەکێتیی نووسەرانی کورد
سەرنووسەر: پ.د. هیمداد حوسێن
جێگری سەرنووسەر : ئازاد عەبدولواحید
دەستەی نووسەران: ئەحمەد عارف و نیازی حەمە عەزیز
پێداچوونەوەی ڕێنووس و زمانەوانی: حەمە ئەحمەدجاف
دیزاینی بەرگ و کاری هونەریی گۆڤارەکە: سەید ئارام و فەهد شوانی.
شایانی باسە لەو ژمارە نوێیەی ئەم گۆڤارەدا جگە لە سەروتار کەتایبەتە بە (ململانێی کۆن ونوێ) کە سەرنووسەر نووسیویەتی ، کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەجۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری و شیعر و پەخشان و چیرۆک و ڕەخنە و لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی ئەدەبی و دیدار و تەوەر لەسەر شیعری کلاسیکی و ڕانانی کتێب وکۆمەڵێک بابەتی دیکەی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری بەرچاودەکەون.