لەسەر هێرشە درۆنییەكەی ئەمشەوی سەر گوندی زەرگەزەویی سنووری ناحیەی دارەشەكرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، دژە تیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كە لە ئێرانەوە ئاڕاستە كرابوو، بەر ماڵێكی ئەو گوندە كەوت و بەو هۆیەوە ژن و مێردێک شەهید بوون.
ئەمشەو، دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، كە “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی سێشەممە 7ی نیسانی 2026، کاتژمێر 00:15، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاووڵاتییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.”
ڕاشیگەیاند: “ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین.”