سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئێران، مۆڵەتەکەم بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەی 24 کاتژمێر درێژکردەوە.
بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، دۆناڵد ترەمپ، مۆڵەتێکی 48 کاتژمێری بە ئێران دا و هەڕەشەی ئەوەی کردبوو ئەگەر لەو ماوەیە گەرووەکە نەکرێتەوە، ئەوا هێرش دەکاتە سەر کارەبا و پردەکانی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس سۆشیال بڵاوی کردووەتەوە لەسەر داواکاری ئێران، مۆڵەتەکەم بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، واتە کاتژمێر 3ـی شەوی 6ـم مانگ درێژ کردەوە.