
خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، له‌گەڕی 15ـی یارییەکانی خولی خوار 17 ساڵانی عێراق، 5 یاری بەڕێودەچێت، لاوانی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له ئاستێكی به‌رزدا ده‌بیندرێت و چاوی له‌بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یه، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامەی خەبات هەموو گەڕێک شەن و کەوی یارییەکان دەکات و دوایین زانیاریی دەخاتە ڕوو، له‌سه‌ر ئاستی خوار 17 ساڵانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر (4:00) لاوانی هه‌ولێر لەسه‌ر یاریگەی خۆی میوانداریی لاوانی كاره‌با ده‌كات، لاوانی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له‌ئاستێكی باشدایه و چاوی له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یه، شه‌ممه‌ی ڕابردوو تیپی لاوانی هه‌ولێر بۆ خوار 16ساڵانی عێراق له‌گه‌ڵ لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به سێ گۆڵ یه‌كسان بوون، هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له هه‌موو ئاسته‌كان ئه‌نجامی به‌رز و به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه.
خشته‌ی یارییه‌كانی دیكه به‌م شێوه ده‌بێت:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ئاستی خوار 17ساڵانی عێراق:
ناسڕیه – نه‌فتی به‌سڕه
كه‌ربه‌لا- زه‌وڕا
نه‌جه‌ف- نه‌فتی میسان
مینا- قاسم
سبه‌ی چوارشه‌ممه:
ته‌ڵه‌به- دهۆك
دیاله- زاخۆ
شورته- غازی شیمال
قوه‌ی جه‌وییه- گه‌رمه
نه‌فت- سناعات
سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر (4:00) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.