خهبات: سهرههنگ نهجمهدین:- دیار محەمەد سدیق سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی فیدراسیۆنی تۆپی باسکەی عێراق، پەردەی لەسەر پلانێکی ڕزگارکردنی تۆپی باسكهی عێراق ئاشكرا كرد و كهتیایدا ئامانج لێی گەڕاندنەوەی تۆپی باسکەی عێراقە بۆ ناوەڕۆکی پێشووی لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی.
لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا دوای هەڵبژاردنەکەی، محهمهد سدیق ڕایگەیاند: هەر کە لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد، دەستەی نوێ، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، هەروەها لهکۆنفرانسێکی تایبهتدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تۆپی باسکەی عێراق بانگهێشت دەکرێن، بۆ ئەوەی بەرنامەی فیدراسیۆنەکە بۆ ماوەی داهاتوو بخهنهڕوو و سودمەندبوون لە بۆچوونی ئەو کەسانەی بەشدارن لە پەرەپێدان و بهرهوپێشبردنی وەرزشەکە.
ناوبراو ڕوونیشیكردهوه:کارکردن لەناو فیدراسیۆنەکەدا لەسەر بنەماکانی هاوبەشی و کاری تیمی دەبێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە بە تەنیا کار ناکات، بەڵکو هەمووان وەک تیمێکی یەکگرتوو کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی تۆپی باسکەی عێراق و بیخەنەوە سەر ڕێچکەی ڕاست.
سهرۆكی یهكێتی باسكهی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: یەکێک لە ئەولەویەتەکانی سەرەکی بۆ قۆناغی داهاتوو ڕێکخستنی پێشبڕکێ ناوخۆییەکانە، چ بۆ خولە باڵاکان و چ بۆ ئاستهكانی لاوان، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە گەشەپێدانی لاوان، چونکە بناغەی ڕاستەقینەی بنیاتنانی بههێزكردنی یاریزانه لاوهكانه کە توانای ڕکابەریکردنیان هەبێت لە داهاتوودا.