سه‌لام عه‌بدوڵڵا
وه‌ك ده‌بینرێت زوو زوو به درۆن یان مووشه‌ك هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه هیچ پاساوێكی باوه‌ڕپێكراو و لۆژیكی نییه و ته‌نیا له‌سه‌ر گومانی بێ بنه‌ما ئه‌و كاره تیرۆیستییانه ئه‌نجام ده‌درێت و بكه‌رانیشی ناتوانن خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی و له ئه‌ستۆی بگرن، چو‌نكه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا خه‌ڵكی سڤیل پێوه‌بوون و به‌ركه‌وتوون.
له ڕاستیدا ئه‌و جۆره هێرشانه شه‌ڕفرۆشتنێكی بێ به‌هانه‌یه به هه‌رێمی كوردستان و ئامانج لێی ته‌نیا نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه و مه‌به‌ست لێی تێكدانی دۆخی ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مانه، كه ناحه‌زان و نه‌یاران لێیان بۆته گرێیه‌كی ده‌روونی و هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی تێكدان و شێواندنی هه‌رێمه‌كه‌مانن كه بۆته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ست زوڵم و زۆری گرووپه ناوزه‌دكراوه به له‌یاسا ده‌رچووه‌كان پێناسه‌كراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماژه باوه‌ڕپێكراوه‌كان تا ئێستا به (450) جار هه‌رێمه‌كه‌مان مووشه‌كباران كراوه كه هه‌م زیانی گیانی و هه‌م زیانی ماددی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و بكه‌رانیشی له‌به‌ر بێ پاساوی كرده ناشه‌رعییه‌كه‌یان هه‌میشه خۆیان لێ نه‌بان كردووه و نكۆڵی ده‌كه‌ن و حكوومه‌تی عێراقیش بۆ په‌رده‌پۆشی ئه‌و ره‌فتارانه‌یان به لێژنه و لێژنه‌كاریی په‌رده پۆشی ده‌كه‌ن، چو‌نكه دوای هه‌موو به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به هه‌ندێك ڕسته‌ی دیبلۆماسی دیزه به‌ده‌رخونه‌ی ده‌كه‌ن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئامانجی ئه‌و گرووپانه به‌زۆر په‌لكێشكردنی هه‌رێمه بۆ نێو ئه‌و جه‌نگه كه هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه زۆر به ڕاشكاوی، بێلایه‌نی خۆیان له‌م جه‌نگه‌دا ئاشكرا كردووه و نایانه‌وێ به‌هیچ جۆرێك ببنه به‌شێك له‌و شه‌ڕه.
دوا هه‌وڵی ئه‌و گرووپانه مووشه‌كبارانی ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له شاری دهۆك كه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرای سه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌رپرسه‌كه‌ی كه سیاسه‌تمه‌دارێكی میانڕه‌و و ئاشتیخوازی ناسراوی مه‌یدانی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌یه كه به‌هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ بۆ ئاشتی و ته‌بایی له‌نێوان گرووپه جیاوازه‌كانی عێراقی و كوردستانیدا ده‌دات، ڕۆڵی به‌رچاویشی له‌و بواره‌دا دیاره.
ئه‌گه‌رچی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییه له‌سه‌ر ئاستی باڵای عێراق و ده‌ره‌وه‌شدا وه‌ك كارێكی هه‌مه‌جی پێناسه‌كرا و ئیدانه‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نیا كاریگه‌ری نابێت تاكوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ڵوێستێكی بنج بڕ و توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپانه وه‌رنه‌گرن و به دادگا و یاسا قه‌ده‌غه نه‌كرێن و سزای موسته‌حه‌قی خۆیان وه‌رنه‌گرن، ئه‌م نمایشه به كۆتایی نایه‌ت و هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه.