ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/24، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه‌ پێگه‌يشت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە. وەزیری دەرەوەی تورکیا، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.