ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بڵاوی کردەوە، ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران یەکێک بووە لە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی چەند کاتژمێری ڕابردووی سەر تاران و کوژراوە.
ڕاگەیاندنی کوشتنی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران لەکاتێکدایە تا ئێستا میدیا و بەرپرسانی ئێران هیچ قسەیەکیان لەبارەی چارەنووسی ئەو بەرپرسە بۆ ڕای گشتنی بڵاونەکردووەتەوە.