بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای کاژێر 9 تاوەکو کاژێر 11:00 دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە هەولێر بیسترا. ، ژمارەیەک درۆن بوون و لە لایەن سیستمی دژە مووشەکییەوە تێکشکێندراون و خراونەتە خوارەوە.
بە گوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، لە 24 کاژێری رابردوودا زیاتر لە 10 درۆن ئاراستەی پارێزگای هەولێر و زیاتر لە 5 درۆنیش ئاراستەی پارێزگای سلێمانی کراون.
دوو لە درۆنەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دوێنێ ئێوارە ئاراستەی سنووری کۆیە کران و ئامانجی درۆنەکانی دیکە شاری هەولێر بوو، بەڵام هەموویان تێکشکێندراون.