لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی وڵات تێیكەوتووە، رێگا درا بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رێگای بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026\3\18 كاتژمێر 6:30 خولەك، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، دەست بكات بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی “سارالو” بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابوور، تا لە رێگای بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.