ئەمشەو ئەمەریكا لە گرنگترین شوێنی ئێرانی دا كە شوێنێك بەدڵی ئەو وڵاتە دێتە هەژمار، دوورگەی “خارگ” ناوەندی سەرەكی هەناردەكردنی نەوتی ئێرانە، نزیكەی 90%ی كۆی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكە لەوێیە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، “چەند ساتێك لەمەوبەر بە فەرمانی من، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا یەكێك لە بەهێزترین بۆردمانەكانی لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دا و هەموو ئامانجێكی سەربازیی لە دوورگەی خارگی ئێران بە تەواوی سڕییەوە”.
دوورگەی خارگ كە تەنیا چەند كیلۆمەترێك درێژە و 25 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئێرانەوە دوورە، مێژووەكەی بۆ ساڵانی شەستەكان دەگەڕێتەوە، كاتێك كۆمپانیای “ئەمۆكۆ”ی ئەمەریكی دروستی كرد.
ئەمڕۆ ئەم دوورگەیە گەورەترین و سەرەكیترین تێرمیناڵی هەناردەكردنی نەوتی خاوی ئێرانە.