دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمهریكا دەڵێت: “ئەگەر ئێران گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بارهەڵگرەکاندا نەکاتەوە، ئەوا تۆڕی نەوتی (خارگ) بۆردومان دەکەین و زیان بە ئابووریی ئێران دەگەیەنین.
ئەمڕۆ شەممە، 14/3/2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پەیامێکی دیکەی بۆ ئێران نارد و دەڵێت: “بە زووترین کات گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییە بارهەڵگرەکان بکەنەوە، ئەگەر نا تۆڕی نەوتی (خارگ) دەکەینە ئامانج و بۆردوومانی دەکەین”.
ئەمە لە کاتێکدایە چەندین ڕۆژە ئێران ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک لە گەرووی هورمزدا نادات، ئەمەش زیانی گەورەی ئابووری بە جیهان گەیاندووە.
تۆڕی نەوتی (خارگ) دەکەوێتە کوێوە؟
تۆڕی نەوتی (خارگ) دەکەوێتە وڵاتی ئێران، بە گەورەترین بنکەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران دادەنرێت.
نزیکەی 90٪ـی نەوتی هەناردەکراوی ئێران دەکەوێتە ئەو جەزیرەیە و لەوێوە دەنێردرێتە بازاڕەکانی جیهان.
چاودێران ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن كه ئەگەر ترەمپ لەو بنکەیە بدات، کاریگەری گەورەی لەسەر ئابووریی جیهان دەبێت