کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە هێرشێکی نوێ کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوکەڵێکی زۆر لە باڵیۆزخانەکە بەرزبووەتەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی بە درۆنێکی خۆکوژی هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەکە.
بەهۆی هێرشەکەوە هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخستووە و هێزێکی زۆری ئەمنیش بە ناوچەکەدا بڵاو کراوەتەوە.
دەستبەجێ دوای هێرشەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە نێو باڵیۆزخانەکە و ناوچەی سەوز لێدراوە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی قەبارەی زیانەکان یان بوونی کوژراو و بریندار بڵاونەکراوەتەوە.