گولەر لەگەڵ ڕیال مەدرید ئاسووده‌ نییه‌

110

میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاردا گولەر یاریزانی تورکیی یانەی ڕیال مەدرید، ڕووبەڕووی نادڵنیایی دەبێتەوە سەبارەت بە داهاتووی لە یانەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئەمەش بەهۆی ناڕازیبوونی لە ڕۆڵی لە تیپەکەی لەم وەرزەدا.
یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە سەرەڕای کاریگەری بەرچاوی لەسەر تیپەکە، وەرزێکی نا ئارامی بەسەر بردووە، لە 41 یارییدا بەشداری کردووە و 13 ئەسیست و 3 گۆڵی تۆمارکردووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گولەر پێی باشترە لە نزیک ناوچەی سزا یاری بکات کە بتوانێت جیاوازی هێرشبەری دروست بکات، بەڵام ئەلڤارۆ ئاربێلۆی ڕاهێنەر زۆرجار وەک یاریزانێکی ناوەڕاست جێگیری دەکات، ڕۆڵێک کە یاریزانەکە ناڕەحەت دەكات.