دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند، ئێران بە تەواوەتی تێكدەشكێنین، دەشڵێت سەیركەن و بزانن ئەمڕۆ چییان بەسەر دێنین.

  ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: “ئێمە بە تەواوەتی ڕژێمە تیرۆریستەکەی ئێران تێکدەشکێنین، لە ڕووی سەربازی، ئابووری و لایەنەکانی دیکەشەوە.”

  ترەمپ ڕاشیگەیاند: “هێزی دەریایی ئێران نەما، هێزی ئاسمانییان کۆتایی هات، مووشەک و درۆن و هەموو شتەکانی دیکەیان خەریکە لەناو دەبرێن و سەرکردەکانیشیان لەسەر ڕووی زەوی سڕاونەتەوە. ئێمە هێزێکی ئاگرینی بێوێنە، تەقەمەنی بێسنوور و کاتی زۆرمان لەبەردەستدایە.”

  ڕژێمی ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵە خەڵکی بێتاوان لە سەرانسەری جیهان دەکوژێ و ئێستا من وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، ئەوان دەکوژم. چ شەرەفێکی گەورەیە کە ئەم کارە دەکەم!”