هەینی، ١٣ ئادار ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند “تەقەمەنییەکی بالیستی کە لە ئێرانەوە تەقێنرابوو و چووبووە ناو کایەی ئاسمانی تورکیا، لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست جێگیرن، تێکشکێنرا”.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە کە “هەموو رێکارە پێویستەکان بە پێداگری و بەبێ دوودڵی دژی هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە ئاراستەی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان بکرێت دەگیرێتەبەر، و بۆ روونکردنەوەی تەواوی رەهەندەکانی رووداوەکە لەگەڵ وڵاتی پەیوەندیدار لە گفتوگۆداین”.

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە مووشەکێکی بالیستیی تێکشکاندووە کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک کرابوو.