ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئێكس نووسیوویەتی، سەربازێكمان كوژرا، كوژراوەكە ناوی ئارنۆ فریان بووە و پلەكەی ئەفسەری باڵا بووە لە فەوجی 7ـی هێزە چیا نشینەكان.

ماكرۆن دەڵێت، ئارنۆ، لە پێناو فڕەنسا و لە كاتی هێرشێكدا لە هەولێر لە عێراق گیانی سپارد، چەندین سەربازی دیكەی فڕەنسا لەو هێرشەدا بریندار بوون، بۆیە لە ئێستەدا وڵاتەكەمان لەگەڵ خێزان و هاوسەنگەرەكانیان هاوسۆز دەبێت.

دەشڵێت، ئەم هێرشە بۆ سەر هێزەكانمان لە ساڵی 2015ـەوە خەریكی شەڕی داعشن، بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە، بوونی ئێمە لە عێراق تەنیا بۆ چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆرە و جەنگی ئێستە لە ئێران ناتوانێت ببێتە پاساو بۆ كردنی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر سوپای فڕەنسا.