ئەو دوو کەشتییەی لە ئاوەکانی بەسڕە هێرشیان کرایە سەر، ئاڵای وڵاتی ماڵتا و دوورگەکانی مارشاڵیان بەسەرەوە بووە” 

كۆمپانیای سۆمۆ لەسەر بە ئامانجگرتنی دوو كەشتیی نەوتهەڵگری لە ئاوە هەرێمییەكانی عێراق، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایش و ئابووریی عێراق دەبێت. 

  بەڕێوبەرایەتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (SOMO) ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر بە ئامانجگرتنی دوو تانکەری نەوتی کە لەناو ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا کاریان دەکرد دەبڕی.

ڕاشیگەیاند: “ئەم ڕووداوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایش و ئابووریی عێراق دەبێت، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر سەلامەتیی هاتوچۆی دەریایی و چالاکییە نەوتییەکان لە ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا.”