سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی چڕ کرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک ناوچە سنوورییەکانی قەزای قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە زیانی گیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

  هێرشەکە بارەگای لیوای 19ـی حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج و بە دوو قۆناغ بووە، سەرەتا بارەگاکە بۆردومان کراوە، دوای ئەوەی هێزێکی دیکە بۆ بەهاناوەچوون و گواستنەوەی بریندارەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو هێزەیش کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا ئامارە فەرمییەکان، باس لە سێ کوژراو و چوار بریندار دەکەن، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، “ژمارەی کوژراوان لە زیادبووندایە و ئەگەری هەیە بگاتە زیاتر لە 30 کوژراو و یەکێک لە کوژراوە دیارەکانی ئەم هێرشە (محەممەد شەریفی) ئامری فەوجی دووی لیواکەیە.