ئەمڕۆ بۆردومانی ئیسرائیل و ئەمەریكا، هەم بە مووشەك و هەم بە فڕۆكەی جەنگی، وێرای تاران و هەندێ لە شارەكانی دیكەی ئێران، زۆر چڕ كرابووەوە لە پێگەكانی پاسداران و سوپا و پاسەوانی سنوور و بەسیج و پۆلیس و حزبوڵا، بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ لە هەر یەك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەم پێگە و بنكە و بارەگایانە، بۆردومان كراون:
مەریوان
لە شاری مەریوان، هەریەكە لە (بنکەی پاسەوانی سنوور، وێستگەی ڕاداری سەر بە ئیدارەی ئیتڵاعات لە قەڵای ئیمام، سەربازگەی سوپای پاسداران لە گوندی بەردەڕەشە، بنکەی سوپای پاسداران لە گوندی چاوگ، بنکەی سوپای حزبوڵا لە گوندی بێکەرە، بنکەی سوپای پاسداران لە کانی دینار، بنکەی پاسەوانی سنوور کانی دینار، بنکەی سەربازی لە سێڕێیانی گوندی نێ، بنکەی سەربازیی تەنیشت قەبر دەروێش) زۆر بە سەختی بۆردومان كراون.
سەقز
هەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان و لە شاری سەقز، ئەمڕۆ ئەم بنكە و بارەگایانە بۆردومان كراوان: (باڵەخانەی بنکەی پۆلیسی کلانتەری 12، بنکەی هێزی ئینتیزامی) لە گوندی سەنتە، بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی ئادینان، بنکەی سەربازی لە گوندی حەسەن سەلاران، بنکەی سەربازی لە گوندی کەسنەزان.)
بانە
لە شاری بانەش ئەمڕۆ ئەم بنكە و بارەگایانە بۆردومان كراوان: (باڵەخانەی فەرمانداری، بارەگای سوپا (ئەرتەش)، فەرماندەیی هێزەكانی سنوورپارێزی، بنکەی هێزی تئینتیزامی لە گوندی ڕەشەقەڵات، باڵەخانەی بارەگاتی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران.)
دیواندەرە و ئیلام و قوروە
لە شاری دیواندەرە، هەریەكە لە (بنکەی بەسیج لەناو شارەكە، قەرارگای سوپای پاسداران.) بۆردومان كراون كو قوروەش نکەی سوپای پاسداران لەناو شار و لە ئیلامیش چەند بنكەیەكی سەربازی و ئەمنی، بۆردومان كراون.