ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بە شەش درۆن و مووشەکێک هێرشکراوەتە سەر گوندی زڕگوێزەڵە و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بووە.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، کاتژمێر 08:15 خولەک، بە شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) و مووشەکێک، هێرش کرایە سەر گوندی زرڕگوێزەڵە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، لە هێرشەکەدا “یەک شەهید و یەک بریندار هەیە و لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.