سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق ڕایدەگەیێنێت، فڕۆکە جەنگییەکان بارەگایەکی حەشدی شەعبییان لە ناوچەی ڕەشیدیەی پارێزگای مووسڵ بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بارەگای لیوای 50ـی حەشدی شەعبی لە باکووری مووسڵ کرایە ئامانج، کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی دڵەڕاوکێ و پشێوییەکی ئەمنیی زۆر لە ناوچەکەدا.
میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردووە، جیا لە مووسڵ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی حاموڕابی لە قەزای سویرەی واست کرایە ئامانج کە یەکێکە لە بنکەکانی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی و لەلایەن عەسائیب ئەهلی حەق و گرووپەکانی دیکەی ناو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، وەک کۆگای تەقەمەنی و چەک بەکاردەهێنرێت.