بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10/3/2026، ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا.
رۆبیۆ بە توندی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئێران و گرووپە میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق سەرکۆنە کرد، لەنێویاندا ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستانیش.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گرتنەبەری هەموو ڕێکارە پێویستەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کردەوە بۆ پاراستنی کارمەندان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا.